وەڵامدانەوەی خودکاری تەلەفۆن
لەو ژمارەیەی دەتەوێت بلۆکی بکەیت پەیوەندی بە 0772280000 بکە و پەیڕەوی
ڕێنماییەکان بکە. ئەوەت لە بیر بێت کە ڕەنگە ماوەی دوو مانگ بخایەنێت بەر لەوەی گشت
کۆمپانیاکان تۆمارەکانی خۆیان نوێ بکەنەوە و ژمارە بلۆککراوەکەت ببینن.
تێبینی: وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکە تەنها بە زمانی سویدیە
داواکاری نووسراو
دەتوانیت داوای بلۆک کردنی ژمارە تەلەفۆنێک بکەیت لەڕێگەی ناردنی نووسراوێکی
واژۆکراو بۆ ناونیشانی NIX-Telefon , Box 600, 833 24 Strömsund. ژمارە تەلەفۆنەکە بڵێ
کە حەز دەکەیت بلۆکی بکەیت و ئەوەت لە بیر بێت بە واژۆی خۆت واژۆی بکەیت.